ئهوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفهرهنسا
سزایەکی قورس چاوەڕێ پاریس سانجێرمان دەکات

یاریگا–
ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان و لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیە لە یاری شەوی رابردوو هەڕەشەیان لە ناوبژیوانی یارییەکە کردووە.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرای دەکات، لە یاری شەوی رابردوو دوای کۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم، هەردوو بەرپرسەکەی یانە فەرەنسیەکە چوونەتە ژووری ناوبژیوانان و ناوبژیوانی ئیتاڵی یارییەکەیان بەوە تۆمەتبار کردووە، زۆر لە بەرژەوەندی یانەی بەرامبەر بریار دەدات.
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، لەو کاتە نوێنەرەکانی یوێفاش ئامادەبوون، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یانەیە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.