ئەفریقا

لە سەنیگال پشووی فەرمی راگەیێندرا

Yariga App

یاریگا
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی سەنیگال توانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا بەدەست بێنێت، حکومەتی ئەم وڵاتە پشووی فەرمی راگەیاند.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، حکومەتی سەنیگال بەبۆنەی بەدەستهێنانی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا، بریاریاندا کە رۆژێک وەکو رێزێک بەرامبەر ئەو دەستکەوتە مێژووییە، پشووی فەرمی لە سەرتاسەری وڵاتەکەی راگەینن.

هەڵبژاردەی سەنیگا لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا رووبەڕووی میسڕ بووەوە و، یارییەکەشیان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردەوە و، بۆ جاری یەکەم ناسناوەکەیان بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button