ئهمریکا
ئیڤەرتۆن: تۆڵەی یەكسان بوونەكەی فەنزویلامان بۆ هاندەران كردەوە
یاریگا- ئیڤەرتۆن یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل دڵنیایی كردەوە كە هەڵبژاردەكەی ئامانجی دڵخۆشكردنی هاندەران بوو لە یاریەكەی پیرۆ دوای ئەوەی یاری پێشتر بەرامبەر فەنزویلا یەكسان بوون.
لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە ئیڤەرتۆن ووتی: یاریەكی جوانمان كرد، بە شێوازێكی نایاب كۆنترۆڵی یاریەكەمان كرد بوو.
بەردەوام بوو ووتی: چووینە یاریگا و ئامانجمان ئەوە بوو ئەو هاندەرانە دڵخۆش بكەین، ئامانجمان لە سەرجەم یاریەكان ئەوەیە چی لە تواناماندا هەیە بیكەین و نازناوەكە بەدەست بهێنین.
بەڕازیل بە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.