یاریگا-
پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری پێشووی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی بە پەیامێك ماڵئاوایی لە یانەكەی پێشووی كرد.
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەرسیناڵ ڕۆشتنی یاریزان و كاپتنی پێشووی یانەكەی ئۆبامیانگی ڕاگەیاند.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئۆبامیانگ پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی:
” بۆ هاندەرانی ئەرسیناڵ ، سوپاس بۆ ئەوەی لەندەنتان كرد بە نیشتیمان بۆ خۆم و خێزانەكەم لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا ، ئێمە بە زۆر لە بەرزی و نزمیدا تێپەڕین پێكەوە ، پاڵپشتیكردنتان هەموو شتێك بوو بۆ من ، لەگەڵ ئێوە هەلی بردنەوەی نازناوم هەبوو ، هەروەها جێگای شانازی بوو بووم بە كاپتن و سەركردەی ئەو یانەیە ئەوە شتێكە و بۆ هەمیشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە ، من هەمیشە و بە ڕێژەی %100 پابەند بووم بە ئەنجامدانی هەموو شتێك بۆ ئەم یانەیە بۆیە ڕۆشتن بە بێ ماڵئاواییەكی ڕاستی ئازارم ئەدات ، من دڵگرانم كە لەم چەند هەفتەی پێشوودا نەمتوانی هاوكاری و یارمەتی هاوڕێكانم بدەم ، بەلام جگە لە ڕێزگرتن بۆ ئەو یانەیە هیچی دیكەم نیە ، هیوای سەركەوتن بۆ هاوڕێكانم و هاندەران دەخوازم لە چەندین سالی داهاتوودا ، خۆشم دەوێن ”.