ئه‌وروپا

لێدوانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای بەدەستهێنانی خەڵاتە تایبەتەكەی فیفا

Yariga App

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفا خەلاتێكی تایبەتی لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ساڵانەی خۆیدا پێشكەشی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی كرد.

بەهۆی بوون بە گۆڵكاری هەڵبژاردەكانەوە و شكاندنی ژمارەكەی عەلی دائی فیفا خەڵاتێكی تایبەتی پێشكەشی ڕۆناڵدۆ كرد.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە دۆن ووتی: دەمەوێت سوپاسی هاوتیمەكانم بكەم بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە ، 115 گۆڵی نێودەوڵەتیم هەیە ،ئەوە شانازیە ،  ئەمە خەلاتێكی تایبەتە ، دەمەوێت سوپاسی خێزانەكەم بكەم جارێكی دیكە دەبمەوە باوك.

هەروەها ووتیشی: ئەمە سەركەوتنێكی گەورەیە وشانازیەكی زۆرە كە لەگەڵ هەڵبژاردەكەم بوومەتە باشترین گۆڵكاری سەرجەم كاتەكان ، هیوادارم بۆ چوار یان پێنج ساڵی داهاتوو درێژە بە یاریكردن بدەم ، ئەگەر بە باشی مامەڵە لەگەڵ جەستەتدا بكەیت ئەوا وەڵامەكەی وەردەگریت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button