یاریگا–
عوسمان دێمبلی، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەمڕۆ بە بیانۆی نەخۆشی بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، هێرشىەرە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ بە بیانۆی نەخۆشی بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردووە و، پزیشکی یانەکەشی ئاگادار کردووەتەوە کە تەندروستی باش نیە، بۆیە پێش جێهێشتنی یاریگای راهێنانەکان، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دێمبلی هەموو نیشانەکانی کۆرۆنای هەبووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانەش کە چەند رۆژێکە ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی مەغریبیدا پێکهێناوە، تووشبوی پەتاکە بێت.