ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

لاوتارۆ: مێسی چەندجارێک داوای لێکردم پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکەم

Yariga App

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئاشکرای دەکات، ساڵانی رابردوو چەندینجار لیۆنێل مێسی هاونیشتیمانی داوای لێکردووە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، گۆڵکارەکەی نێرازۆری ئاشکرای دەکات، ئەو کاتەی لیۆ لە ریزەکانی بارسێلۆنا بوو، چەندینجار داوای لێکردم پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکەم، بەڵام من زۆر بە ئاسایی مامەلەم لەگەڵ بابەتەکەم دەکرد و، تەنها بیرم لە ئەنجامەکانی یانەکەم دەکردەوە ”.

لاوتارۆ وەرزی رابردوو نزیکبوو پەیوەندی بە ریزەکانی بلاوگراناوە بکات، بەڵام بەهۆی بەرزی تێچووی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەک کە 111 ملیۆن یۆرۆ بوو، گواستنەوەکە سەری نەگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button