ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

فەرمی: لاوتارۆ گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە نوێکردەوە.

کەمێک پێش ئێستا ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دوای رێکەوتن لەگەڵ هێرشبەرەکەی یانەکەیان، دواجار ئەو یاریزانە واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد و، بەم شێوەیە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2026 لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

لاوتارۆ لە ساڵی 2018 پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانەوە کردووە، لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان، بەشداری 144 یاری کردووە و، توانیویەتی 42 گۆڵ و 17 ئاسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button