گرنگترین

نوێترین ریزبەندی کێبڕکێی پێڵاوی ئاڵتوونیی

خولەکانی ئەورووپا لە کۆتا هەفتەکانی وەرزی ئەمساڵ نزیک دەبنەوە و هارین کەین بێ رکابەر لە ریزبەندی یەکەمی کێبڕکێی پێڵاوی ئاڵتوونی دایە.

خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی بۆ ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین خاڵ کۆدەکەنەوە بەپێی ژمارەی گۆڵ و خولەکانیان.  یاریزانانی خولە کەمتر بەهێزەکان خاڵی کەمتر و خولە سەرەکییەکان خاڵی زیاتریان پێدەدرێت بۆ هەر گۆڵێک.

هاری کەین بە 32 گۆڵ لە بۆندزلیگا  خاوەنی 64 خاڵە و بێ رکابەر لە پلەی یەکەم دایە.

تەواوی ریزبەندییەکە تاوەکو 4/15 بەم جۆرەیە

2- سێرهۆ گیراسی – شتوتگارت 25 گۆڵ – 50 خاڵ

3- کیلیان ئێمباپێ – پاریس – 24 گۆڵ – 48 خاڵ

4- لاوتارتۆ مارتینێز – ئینتەر – 23 گۆڵ – 46 خاڵ

5- لویس ئۆپێندا – لایپزیگ – 22 گۆڵ – 44 خاڵ

6- ئێرلینگ هالاند – مان سیتی  20 گۆڵ – 40 خاڵ

 

پارساڵ هالاند خەڵاتەکەی بردەوە بە کۆکردنەوەی 72 خاڵ و بەر لەویش رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی براوەی دوو وەرزی دوای یەک بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button