ئه‌وروپائیتاڵیا

دوای لاوتارۆ ئینتەر میلان گرێبەستی ئەستێرەیەكی دیكەی نوێ دەكاتەوە

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرە سەرەكیەكانی یانەكەی نوێ بكاتەوە بۆ پاراستنیان و هێشتنەوەیان لە یانەكە.

ڕۆژی ڕابردوو ئینتەر بە فەرمی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینیزی تا ساڵی 2026 نوێ كردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئینتەر گەشتووەتە ڕێككەوتن لەگەڵ نیكۆلا بارێلا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

یانە ئیتالیەكە دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەكانی تا پێنج ساڵی داهاتوو نوێ بكاتەوە.

لە گرێبەستە نوێیەكەی بارێلادا موچەكەی ساڵانەكەشی زیادكراوە بە پێی هەمان سەرچاوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button