یاریگا–
لیۆنێل میسی، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەم دواییە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ناراستەوخۆ باس لە هیوای گەڕانەوەی بۆ یانەکەی پێشووی، واتا بارسێلۆنا دەکات.
رۆژنامەی وەرزشی Le10sporti فەرەنسی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی شازادەکان لە دیمانەکەیدا ناراستەوخۆ باس لە گەڕانەوە بۆ یانەکەی پێشووی دەکات، بۆیە ئەگەر یانەکەی بیەوێت ئەو یاریزانە لەگەڵ بەردەوام بێت، ئەوا پێویستە لە ئێستاوە بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە بکەنەوە، کە وەکو مەرج بۆیان دیاریکراوە.
میسی هاوینی رابردوو پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد، گرێبەستەکەشی لە ساڵی 2023 کۆتایی دێت.