یاریگا-
یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی هێرشبەری وێڵزی یانەكەی گاریس بەیڵ هەڵبوەشێنێتەوە.
بەیڵ لەم وەرزەدا بەشداری لە سێ یاریدا كردووە و توانیویەتی تەنها گۆڵێك تۆمار بكات.
بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی ڕیال مەدرید ئامادەیە گرێبەستی گاریس بەیڵ هەڵبوەشێنێتەوە و یاریزانەكە ئازاد بێت و هەر یانەیەك بیەوێت لە گواستنەوەكانی زستانەدا پەیوەندی پێوە بكات.
زیاتر لە مانگێكە گاریس بەیڵ نەیتوانیوە بەشداری لە یاریەكانی مێرینگی بكات بەهۆی پێكانەوە.