ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڕۆناڵدۆ ڕاهێنەرێك بۆ جێگای سۆلشایەر دیاریدەكات

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامۆژگاری یانەكەی دەكات و ڕاهێنەرێك بۆ شوێنگرەوەی ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری شەیتانە سورەكان دیاری دەكات.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بە ڕۆشتنی سۆلشایەر دەكەن بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرنگیتۆی ئیسپانی ئیدارەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پەیوەندی بە زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید كردووە بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی شەیتانە سورەكانەوە ، دوای ئامۆژگاریكردنیان لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە.

لەو كاتەوەی وازی لە ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید هێناوە زێدان پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانە و هەلبژاردەیەكی وەرنەگرتووە.

مان یونایتد بە كۆكردنەوەی 14 خال لە ڕیزبەندی شەشەمی پریمەرلیگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button