خوله‌کانی دیکە

لە یارییەکی ئاگریندا فەڕەنسا شکستی بە بەلجیکا هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا

یاریگا-شەوی رابردوو لە یارییەکی بەهێز و پڕچێژدا فەڕەنسا توانی ریمۆنتادایەکی مێژوویی بەسەر بەلجیکادا بکات و خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا بەلجیکا باشتردەبینرا بەڵام بەرهەمی ماندووبوونیان دواکەوت تاوەکو لە خولەکەکانی ٣٧ و ٤٠ بە دوو ئەسیستی کێڤن دی بروین، کاراسکۆ و لوکاکو دوو گۆڵی دوای یەکییان تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو جۆرە کۆتایی هات.

لە نیوەی دووهەمدا هاوکێشەکە پێچەوانە بووە و بەنزیمە و ئێمباپێ لە خولەکەکانی ٦٢ و ٦٩دا دوو گۆڵییان تۆمارکرد و ئەمەی دووهەمیان بە لێدانی سزابوو.

لە کۆتا ٢٠ خولەکی یارییەکەدا هەردوولا بێ وەستان هێرشییان دەبرد و چەندین جار نزیک بوون لە گۆڵی سێهەم، بە چەند خولەکێک پێش کۆتایی  لوکاکو گۆڵی سێهەمی بۆ بەلجیکا تۆمارکرد بەڵام ڤاڕ رەتیکردەوە، دوای تەنها سێ خولەک لەوە تیۆ هێرناندێز لە ٨٩دا گۆڵی سێهەمی فەڕەنسای تۆمارکرد و وڵاتەکەی گەیاندە یاری کۆتایی.

لە یاری کۆتاییدا فەڕەنسا و ئیتاڵیا رۆژی شەممە رووبەرووی یەکدەبنەوە.

خولی نەتەوەکانی ئەورووپا، پاڵەوانێتییەکی نوێی یوفایە و تەنها یەک هەژماری دیکەی لێدەرچووە و ئەویش پۆرتوگال جامەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button