یاریگا–
ئەمڕۆ گەڕێکی دیکەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر بەڕێوەدەچێت و، لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەی عێراق رووبەڕووی لوبنان دەبێتەوە.
شێرەکانی رافیدەین لە گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی قۆناخی کۆتایی مۆندیالی قەتەر، کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کاتێکدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی لوبنان دەبێتەوە، هەموو ئامانجیان ئەوەیە یەکەم بردنەوە بەدەست بێنن.
عێراقیەکان لە دوو یاری رابردوویان لە یارییەک بەرامبەربوینە و لە یارییەکیش دۆڕاون و بە کۆکردنەوەی تەنها یەک خاڵ، پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەیان گرتووە.