پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری ئاگرینی نێوان بارسێلۆنا و بایرن میونشن
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و جولیان ناگلیسمانی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمشەو لە یاری لوتكەی هەفتەی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات.
كۆتا یاری نێوانیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە ئەنجامێكی گەورە بۆ بایرن میونشن و بە شكستێكی سەخت بۆ بلاوگرانا كۆتایی هات ، كاتێك یانە ئەڵمانیەكە توانی بە ئەنجامی هەشت گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە یانە ئیسپانیەكە بباتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە:
بایرن میونشن:
گۆڵپارێز: مانوێل نۆیەر
هێڵی بەرگری: ئەلفۆنسۆ دەیڤز ، هێرناندێز ، ئوپامیانكۆ ، پاڤارد
هێڵی ناوەند: گۆرێتزكا ، مۆلەر ، كیمیچ
هێڵی هێرشبردن: سانێ ، گنابری ، لیڤاندۆڤسكی
بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ ، پیكێ ، لینگلێت
هێڵی ناوەند: ڕۆبێرتۆ ، فرانكی دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، پیدری ، ئەلبا
هێڵی هێرشبردن: لوك دی یۆنگ ، میمفیس دیپای