ئیسپانیا

پیانیج بووە قوربانییەکی دیکەی بوسکێتس

یاریگا-میراڵیم پیانیج سەرەنجام بارسێلۆنای جێهێشت و بە خواستن پەیوەندی بە بێشکتاشی تورکییەوە کرد.

ناوەڕاستکارە بۆسنەییەکە وەکو یەکێک لە خراپترین گرێبەستەکانی بارسا ناوی چووە مێژووەوە، بەڵام هۆکارێکی شکست هێنانی لە یانەکە سێرجیۆ بوسکێتسە.

لەو کاتەوەی بوسکێتس لە بارسا دەرکەوتووە، هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە شوێنەکەی پێ چۆڵ بکات و بە تێپەڕبوونی کات سەرەنجام بە بێ هیوایی بارسایان جێهێشتووە.

سەرەتا یایا تۆرێ لەوپەڕی بەهێزی خۆیدابوو کاتێک بوسکێتس دەرکەوت لە ٢٠٠٨دا، تۆرێ بە دڵتەنگییەوە بارسای جێهێشت و بووە یەکێک لە ئەستێرەکانی پریمەرلیگ پاش رۆیشتنی لە بارسا.

دوای تۆرێ خافیێر ماسکێرانۆ گەیشت، ئەم یاریزانە باشترین ئاستی لە هێڵی ناوەڕاست پێشکەشدەکرد، بەڵام بەهۆی بوسکێتس یانەکە ناچاربوو وەک بەرگریکار بەشداری پێبکات ئەمەش هۆکارێک بوو کە هەمان ئەو ئاستە نیشان نەدات لە لیڤەرپوول پێی ناسرابوو.

دوای ناوەڕاستکارە ئەرژەنتینییەکە، بارسێلۆنا بۆ جێگرتنەوەی بوسکێتس ئەلێکس سۆنگی هێنایە یانەکە ئەمەشیان بەهەمان دەردی ئەوانی دیکە چوو.

لەم واییەشدا بارسا ئارسەری هێنایە یانەکە کە لە هەمان پێگەی بوسکێتس یاری دەکات، بارسا ناچاربوو پێگەکەی بگۆڕێت لەپێناو بوسکێتس ئەمەش وایکرد هەمان ئاست پێشکەش نەکات و لەگەڵ پیانیچ ئاڵوگۆڕیان پێککرا، بارسا هەوڵیدا یایزانێکی لاو بە یاریزانێکی پڕ ئەزموون و دیاری ئەورووپا بگۆڕێتەوە بەڵام پیانیج نەیتوانی ببێتە رکابەری سێرجیۆ سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ.

بارودۆخەکە هاوشێوە دەبوو بۆ دی یۆنگ بەڵام لاوە هۆڵەندییەکە توانی وەک ناوەڕاستکاری تەواو رۆڵ ببینێت و پێگەکەی جارانی نەمێنێت کە هەمان پێگەی بوسکێتس بوو وەک ناوەڕاستکاری بەرگری، ئەمییان توانی جێگەی خۆی لە یانەکە بکاتەوە  ویەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئێستای بلەوگرانا لە پاڵ بوسکێتس.

بابەتی زیاتر

Back to top button