ئه‌وروپائیتاڵیا

کاردانەوەی خوشکی رۆناڵدۆ دوای رەتکردنەوەی گۆڵەکەی

Yariga App

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئۆدینیزی لە دوایین چرکەکانی یارییەکە توانی گۆڵی بردنەوەی یانەکەی بکات، بەڵام ڤار گۆڵەکەی بە بیانۆی ئۆفساید رەتکردەوە.

دوای ئەم روداوە ئێلما ئاڤیرۆ لە ستۆری هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کاردانەوەیەکی سەیری هەبوو و نوسیویەتی ” ئەگەر لە جیانی شانەت، شانەی منت هەبوایە ئۆفسایدت لەسەر هەژمار نەدەکرا، پێویستە شانەی گەورە لەگەڵ شانەی مام ناوەند بگۆڕینەوە و لە ئێستاوە دزییەکان دەستی پێکرد ”.

یۆڤێنتۆس لەم یارییە سەرەتا توانی بە دوو گۆڵ پێش بکەوێت، بەڵام هەڵەکانی چیزنی گۆڵپارێز بووە هۆی ئەوەی ئۆدینیزی دوو گۆڵەکە بکاتەوە و یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button