ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تەواو لە چارەنوسی یاریزانێکی بێ ئومێد بووە

Yariga App

یاریگا
سەرەڕای ئەوەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئەم هاوینە دەیەوێت دەستبەرداری کۆمەڵێک لە یاریزانی لاوی یانەکەی بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە هەموو هەوڵێکی ئەوەیە گرێبەستی ئیاک مۆریبا یاریزانی لاو نوێ بکاتەوە.

رادیۆی کادێنا سێر بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا دوای چەندین دانیشتن لەسەر داهاتوو یاریزانە لاوەکەیان، دواجار نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک و ئەو یانەیە بریاریداوە ئێدی هیچ هەوڵێکی دیکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە نەدات، بەم شێوەیە وەرزی داهاتوو لەسەر کورسی یەدەکی یانەکەی دەبێت.

مۆریبا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، مەرجی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی زیاد کردنی مووچەکەیەتی، بەڵام یانەکەی بە هەموو شێوەیەک ئەم مەرجەی رەتدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button