
یاریگا-
بەیاننامەی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی سەبارەت بە بیرۆكەی جێهێشتنی لالیگا و پەیوەندیكردنیان بە پریمەرلیگی ئینگلیزیەوە.
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بابەتێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ئاماژەی بەوە كرد ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لالیگا جێبهێڵێت و پەیوەندی بە پریمەرلیگەوە بكات ( زانیاری زیاتر ).
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بەو بابەتەی ڕۆژنامەی مۆندۆ بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:
” دەمانەوێت ئەوە ڕوون بكەینەوە كە زانیاریەكان هەڵەن و تەواو بێ مانایە و مەحاڵە ، ئەوەی ئەوان دەیانەوێت تەنها ئەوەیە یانەكەمان بێزار بكات ”.