ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت لە پریمەرلیگ یاری بكات

یاریگا-

فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بیر لەوە دەكاتەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید بگوازێتەوە بۆ پریمەرلیگ.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی پێرێز ماوەی چەند هەفتەیەكە بیر لە ئەگەری جێهێشتنی خولی ئیسپانی و یاریكردن لە خولێكی دیكە دەكاتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی لەلایەن خافێر تیباسی سەرۆكی لالیگا بەسەر یانە شاهانەكەدا سەپێندراوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە دژایەتیكردنی تیباس بۆ سوپەرلیگ و ڕەزامەندی لالیگا بۆ ڕێككەوتنی CVC هۆكارن بۆ بیركردنەوە لە جێهێشتنی لالیگا.

ڕوونیشكراوەتەوە كە پاڵەوانیەتیە دڵخوازەكەی پێرێز خولی نایابی ئینگلتەرایە ، بەهۆی بەهێزی یانەكانی پریمەرلیگ و سوودبینینە داراییەكانی ئەو خولە كە بەهۆی پەخشی تەلەفزیۆنیەوە دەستیان دەكەوێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button