ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
ئامانجەکەی ریال مەدرید تەنها بیر لە یانەکەی دەکاتەوە
یاریگا–
ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی لیلی ئەم وڵاتە یەکێک بووە لە ئامانجەکانی چەند وەرزی رابردووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس پرێسی وڵاتەکەی، بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە نایشارێتەوە کە یاریزانەکە تەنها بیر لە یانەکەی دەکاتەوە و بەم زووانە ئەستەمە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.
ئەم قسانەی بەرێوەبەری کارەکانی کاماڤینگا لە کاتێکدایە، هەر یەک لە یانەکانی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان گرنگی بە تواناکانی دەدەن.