یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چیدیکە ئامادەنیە بەشێوەی کاتی یاخود خواستن دەستبەرداری یاریزانەکانی بێت و بەم دواییەش داواکاری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزیان بۆ دەستبەرداربوونی کاتی لە مارتن ئۆدیگاردی ناوەڕاستکاری نەرویجی یانەکەیان رەتکردووەتەوە.
ماڵپەری ESPN بڵاویکردەوە دوای ئەوەی ناوەڕاستکارە نەرویجیەکە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانە ئینگلیزیەکە کرد، توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و هەر ئەمەش بەرپرسانی ئەو یانەیەی ناچار کرد جارێکی دیکە ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام شایانەکان ئەو داوایە رەتدەکەنەوە و لە بەرامبەردا ئامادەن بەشێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری بن.
ئۆدیگارد دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ یانەی ئارسێناڵ گەڕایەوە ئیسپانیا و لەو کاتەی یانەکەی بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە، ئەو یاریزانەش ئامادەکارییەکانی دەست پێکردووە.