چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئۆدیگارد ریال مەدریدی لەبیرە: تۆپی پێ هەمیشە بەو شێوەیە ناڕوات کە تۆ ده‌ته‌وێت

یاریگا –

مارتن ئۆدیگارد ده‌ڵێت، هەمیشە متمانەم هه‌بووه‌ کە یارییە گرنگەکان ده‌كه‌م، لەنێویاندا چامپیۆنزلیگ.

مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی  و یاریزانی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی رایگەیاند، چوومه‌ ریال مەدرید هێشتا زۆر لاوبووم، زیاتر لە جارێک بە خواستن له‌ ریال مه‌درید رۆیشتم هه‌رگیز ئاره‌زووی خۆم نه‌بوو، تا گرێبەستم لەگەڵ ئارسیناڵ کرد.

ئۆدیگارد گوتی: هەمیشە متمانەم بەوە هەبووە کە یارییە گرنگەکان لە چامپیۆنزلیگ ئەنجام دەدەم، بەڵام تۆپی پێ هەمیشە بەو شێوەیە ناڕوات کە تۆ دەتەوێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: کاتێک لە ریال مەدرید بووم، پلانم نەبوو بە خواستن بچمە هیچ یانه‌یه‌كی دیكه‌، بەڵام ئەوە تۆپی پێ و ژیانە.

سەبارەت بە یاری گەڕانەوەیان له‌ چامپیونیس لیگ به‌رامبه‌ر پۆرتۆ  گوتی، دوای دۆرانمان له‌ یاریی چوون قسەمان کرد، باشترین یاریمان نەبوو، لەگەڵ تۆپدا یارییەکی باشمان نەکرد، دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌، زانیمان کە دەبێت شتەکان بگۆڕین و باشتر ده‌ربكه‌وین، بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ ئاماده‌ین و ده‌مانه‌وێت باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین.

ئه‌مشه‌و ئارسناڵ له‌ یاریی گه‌رانه‌وه‌ی قۆناخی شازده‌ی چامپیونس لیگ رووبەڕووی پۆرتۆ دەبێتەوە، له‌ یاری چوون به‌ گۆڵێکی خاوێن دۆڕا، یانه‌كه‌ هەوڵدەدات بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2010وە سەربکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button