ئه‌ڵمانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئەستێرەکەی ئارتێتا بۆ یارییەکەی ئەمشەو ئامادە دەبێت

یاریگا –

مارتن ئۆدیگارد کاپتنەکەی ئارسیناڵ، لە یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر بایرن میونشن ئامادەیە یاوەری تیپەکەی بکات.

شەوی چوارشەممە لە چوارچێوەی یاریی گەڕانەوە لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پێویستە ئارسیناڵ لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا رووبەڕووی بایرن میونشن ببێتەوە و یارییەکی گرینگ بەرامبەر ئەم تیپە ئەنجام بدات.

ئەم دوو یانەیە لە یارییەکەدا کە هەفتەی رابردوو لە یاریگای ئیمارات بە میوانداری ئارسناڵ بەڕێوەچوو، یەکسانبوون بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ، ئێستاش ئەم یارییە هەستیار و سەرنجڕاکێشە ئەرکی سەرکەوتنی تیپەکان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی دیاری دەکات.

یەکێک لە نیگەرانییە گەورەکانی تۆپچیەکان پێکانەکەی ئۆدیگارد بوو لە یارییەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا کە بە شکستی تیپەکە کۆتایی هات و بەهۆی پێکانەوە لە خولەکی 79 یاریگای جێهێشت.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، ئارتێتا روونکردنەوەیەکی لەبارەی مەرج و سەختی پێکانەکەی ئەستێرەکەی نەدا و ئەمەش نیگەرانی زیاتری هاندەرانی ئەم تیپەی لێکەوتەوە.

ئێستا فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاند کە ئەم ئەستێرە نەرویجییە ئەمڕۆ لە مەشقەکانی ئارسیناڵ ئامادەبووە و بەبێ هیچ کێشەیەک یاوەری یاریزانەکانی تری ئەم تیپەی کردووە. پێدەچێت هیچ کێشەیەکی نەبێت بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی ئارسیناڵدا بەرامبەر بایرن یاریی بکات.

یاریی گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نیوان یانەکانی بایرن میونشن و ئارسیناڵ ئەمشەو کاتژمێر 10 بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button