یاریگا-
تۆڕی سكای ئیتاڵیا وادەی گەڕانەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی بۆ ڕاهێنانەكانی یانەكەی ئاشكرا كرد.
دوای كرانە دەرەوەی پورتوگالی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا لە قۆناغی شانزەدا كاتێك بەرامبەر بەلجیكا شكستیان هێنا ،كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پشووی هاوینەی دەستیپێكرد و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پشووەكەی كۆتایی بێت.
لە ڕاپۆرتێكیدا تۆڕی سكای ئیتاڵیا ئاشكرایكرد سبەینێ یەكشەممە بەرواری 25ی مانگ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پشووەكەی كۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە یانەكەی.
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە ڕاستەوخۆ دۆن ناگەڕێتەوە ڕاهێنانەكان و سبەینێ پشكنینە پزیشكیەكان و پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دەدات و دوای ئەوەی ئەنجامی پشكنینەكانی گەڕایەوە ئەوا ئەستێرە پورتوگالیەكە دەست دەكاتەوە بە ڕاهێنانەكان بە ڕاهێنەرایەتیكردنی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕۆژی دووشەممە.