خوله‌کانی دیکە

خانمە یاریزانێکی بەڕازیلی ریکۆردێکی نوێ لە ئۆڵمپیاد تۆمار دەکات

یاریگا
میرالدێس فۆرمیگا، خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی بەڕازیل بۆ جاری حەوتەم لە مێژوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری یارییەکانی ئۆڵمپیک دەکات و ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات.

هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل یەکێکە لە هەڵبژاردە بەشداربووەکانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ و خانمە یاریزانی ئەم هەڵبژاردەیەش کە لەوەتەی ئۆڵمپیکی 1996ـی ئاتالانتاوە بەشداری یارییەکانی ئەم پاڵەوانتیە دەکات، ئەمجارەشیان بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە و ریکۆردێکی نوێ بەناوی خۆیەوە تۆمار دەکات، هەرچەندە یان میلار راکەری کەنەدی خاوەن ریکۆردی زۆرترین بەشداری کردنە لە ئۆڵمپیک کە 10 چارە.

فۆرمیگا ساڵی 2019 لەلایەن هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بانگهێشتی مۆندیالی خانمان کرد و بە 41 ساڵ تەمەن بووە بەتەمەنترین یاریزانی مێژووی جامی جیهانی خانمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button