خوله‌کانی دیکە

بەپەلە: هەڵبژاردەی ئارجێنتینا ماڵئاوایی لە ئۆڵمپیک کرد

یاریگا
هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئارجێنتینا لە دوایین یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ رووبەڕووی ئیسپانیا بووە و نەیتوانی بردنەوە بەدەست بێنێت و ماڵئاوایی لە پاڵەوانتیەکە کرد.

لە دوایین یاری قۆناخی کۆمەڵەکان و لە کۆمەڵەی سێیەم، هەردوو هەڵبژاردەی ئۆڵمپیکی ئارجێنتینا و ئیسپانیا لە پێناو بەدەست هێنانی بلێتی قۆناخی دووەم رووبەرووی یەکتری بونەوە و دواجار یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات و بەم ئەنجامە تانگۆ ماڵئاوایی لە ئۆڵمپیک کرد و لارۆخاش وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەیان گەیشتنە قۆناخی دووەم.

هەر لە کۆمەڵەی سێیەمی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ هەڵبژاردەی میسڕ توانی لە ئوستورالیا بباتەوە و ئەوانیش وەکو دووەمی کۆمەڵەکەیان گەیشتنە قۆناخی دووەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button