خوله‌کانی دیکە

کوڕ و باوکێک لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە

یاریگا
چەند رۆژێکە یارییەکانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ دەستی پێکردووە و رۆژانە چەندین پێشبڕکێی جیاواز دەکرێن و ئەوەی جێگەی سەرنج بێت بریارە کوڕ و باوکێک لە یاری واتەرپۆلۆ رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

لە یارییەکانی تۆپی ناو ئاو ” Water polo ” هەردوو هەڵبژاردەی ئوستوراڵیا و کڕواتیا رووبەرووی یەکتری دەبنەوە، ئەم یارییە رووبەڕووبونەوەی کوڕ و باوکێک دەبێت، ئالڤێس ڤاتۆڤیچ یاریزانی پێشووی کڕواتیا ئێستا راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئوستورالیا دەکات، ئێستا کوڕەکەی لە ریزەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی یاری دەکات.

هەڵبژاردەی کڕواتیا لە ئۆڵمپیکی رابردوو گەیشتە یاری کۆتایی، بەڵام لەم قۆناخە بەرامبەر سڕبیا تووشی دۆڕان بوو و پلەی دووەمیان بەدەست هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button