خوله‌کانی دیکە

میلان دوای ئۆڵمپیک داهاتووی کیسێ یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
فرانک کیسێ، ناوەڕاستکاری کۆتدیڤواری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵمپی وڵاتەکەی بەشداری ئۆڵمپیکی تۆکیۆی کردووە دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانتیەکە داهاتووی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی دەکرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە کارگێری رۆسێنەری پەیوەندی بە بەرێوەبەری کارەکانی ناوەڕاستکاری کۆتدیڤواری یانەکەیان کردووە و ئاگاداریان کردووەتەوە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی 2020 گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ دەکرێتەوە و ئامادەش نین بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری بن.

کیسێ لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلان کردووە و لەو ماوەیە وەرزێک بە خواستن پەیوەندی بە ئاتالانیا کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button