ئاسیایارییەکانی ئۆڵمپیک

ژمارەیەکی بەرچاوی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئۆڵمپیادی تۆکیۆ تۆمار کرا

Korek Telecom

یاریگا
بریارە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی یارییەکانی ئۆڵمپیادی تۆکیۆ لە ژاپۆن دەست پێ بکرێت و پێش دەست پێکردنی پاڵەوانتیەکەش ژمارەیەکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و هەر ئەمڕۆش 19 حاڵەتی نوێ تۆمار کرا.

کۆمیتەی رێکخستنی ئۆڵمپیادی تۆکیۆی 2020 بڵاویکردەوە ئەمڕۆ 19 حاڵەتی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو وەرزشوانان و شاندانەی کە گەشتی ژاپۆنیان کردووە تۆمار کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی دیاری نەکراوە تووشبووان وەرزشوانن یاخود کەسانی دیکە.

ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بریار بوو ساڵی رابردوو بکرێت، بەڵام بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەمساڵ دواخرا و یارییەکانیش بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!