یاریگا–
سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە ئێستاوە بیر لەوە دەکاتەوە بۆ وەرزی داهاتوو یاریگای یانەکەیان کامپ نۆ نۆژەن بکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەر کاتێک ئەم پرۆژەیە کەوتە بواری جێبەجێ کردن، لە یاریگای یۆهان کرۆیف رووبەڕووی رکابەرەکانیان دەبنەوە.
رۆژنامەی وەرزشی موندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە بلاوگرانا لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی کامپ نۆ لە ساڵی داهاتوو دەکات، بەمەرجێک ئەگەر ئەمساڵ بتوانن قەرزەکان و خەرجیەکانیان کەم بکەنەوە، ئەو کات یاریگای دووەمی یانەکەیان هەڵدەبژێرن و لەو یاریگایە رووبەڕووی رکابەرەکانیان دەبنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە ماوەیەکی زۆر دەوێت و ئەو یانەیە بریاربوو ساڵی رابردوو دەست بەم پرۆژەیە بکات، بەڵام بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانە داراییەکان بونە رێگر لەبەردەمیان.