ئهوروپا
یەكەم لێدوانی ڕامۆس دوای پەیوەندیكردنی بە پاریسەوە
یاریگا-
یەكەم لێدوانی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و ئەفسانەی پێشووی یانەی ڕیال مەدرید و یاریزانی نوێی یانەی پاریس سان جێرمان دوای پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە.
كەمێك پێش ئێستا بەشێوەیەكی فەڕمی یانەی پاریس پەیوەندیكردنی سێرجیۆ ڕامۆسی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند ( زانیاری زیاتر ).
دوای ئەوەی بەشێوەیەكی فەڕمی پەیوەندیكردنی بە پاریسەوە بڵاوكرایەوە ڕامۆس لە هەژمارە تایبەتیەكانی خۆی نووسیوویەتی:
” باشترین شوێنە بۆ بەردەوام بوون لە خەونەكان ، باشترین یانە بۆ بەردەوام بوون لە بردنەوە ، دەجەنگین بۆ هەموو شتێك ، لە پێناو هەموو شتێكدا بۆ پاریس سان جێرمان ”.