ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بەپەلە و بەفەرمی سێرجیۆ ڕامۆس پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد

یاریگا-

بە شێوەیەكی فەرمی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی سێرجیۆ ڕامۆسی بە ڕیزەكانی یانەكەیەوە ڕاگەیاند.

بەرگریكارە ئیسپانیەكە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ پاریس واژۆ كرد و درێسی ژمارە 4 دەپۆشێت.

پەیوەندی نێوان ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید دوای كۆتایهاتنی ئەم وەرزە كۆتایهات و دوای 16 ساڵ كاپیتانۆ ئاڵنگاریەكی نوێ تاقی دەكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button