زانیاری لەسەر پەخشی یاریەکانی یوفا
یاریگا-
لە هەرشوێنێک یاریەکانی جامی ئەوروپا دەبینیت، ئەوە بزانە کە لەیەک شوێنەوە پەخشدەکرێت ئەویش (سەنتەری پەخشی نێودەوڵەتی یوفا)یە.
هەر ٥١ یاریەکەی جامی ئەوروپای ٢٠٢٠ لە ١١ یاریگای ئەوروپاوە وێنەی دەگیرێت و پەخشەکەی دەنێرێت بۆ سەنتەری پەخش لە شوێنێکی تایبەت لە نزیک ئەمستەردام، پاشان دەدرێتە کەناڵەکان بۆ پەخش.
سەنتەری پەخشی نێودەوڵەتی یوفا روبەرەکەی هێندەی ٤ یاریگای تۆپی پێ دەبێت و زیاتر لە هەزار کارمەند کاری تیادەکات.
جامی ئەوروپا لە لایەن ١٣٠ کەناڵ و دەزگاوە بۆ ٢٠٠ وڵاتی جیهان گوازراوەتەوە، بە گشتی ٤.٧ ملیان بینەری هەبوە، واتە بە رێژی ١٠٠ ملیۆن بینەر بۆ یاریەک، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ٣٠٠ ملیۆن بینەر راستەوخۆ سەیری یاری کۆتایی بکەن.
هەر یاریگایەک بە کەیبڵ بەستراوەتەوە بە سەنتەری پەخش لە ئەمستەردام، دورترین یاریگا لە باکۆ یە کە پێویستی بە ٦.٥٠٠ کم کەیبڵ هەیە.
لەکاتی یاریەکاندا بەلایەنی کەمەوە ٣٦ کامێرای راستەوخۆ چاودێری روداوەکان دەکەن، لەگەڵ ٨ کامێرا لە دەرەوەو چواردەوری یارگاکە دەبێت بۆ گەیشتنی هەردوو تیپ و چاودێری هاندەران.
هەر یاریگایەک بە لایەنی کەمەوە ٢ ستۆدیۆی پەخشی تیایە، رۆما و لەندەن خاوەنی ٤ ستۆدیۆن لەناو یاریگا. لەناو یاریگاکاندا لەنێوان ٨٥ بۆ ١٣٠ شوێنی بێژەر هەیە.