ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی بایرن میونشن دیاریکرا

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ناوی ئەو یاریزانە بڵاوکردەوە کە لەلایەن هاندەرانی یانەکەیان وەکو باشترینی وەرزی رابردوو هەڵبژێردراوە و رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی توانی ئەو ناسناوە بەدەست بێنێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ناوی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی بڵاوکردەوە و گۆڵکاری پۆڵەندی یانەکەیان بە کۆکردنەوەی %76.8 دەنگی هاندەرانی یانەکەی توانی ئەو ناسناوە بەدەست بێنێت. دوای ئەو یاریزانە توماس مولەر بە کۆکردنەوەی %10.3 پلەی دووەمی بەدەست هێنا و پلەی سێیەمیش کیمیچ بە کۆکردنەوەی %6.9 و جەمال موسایلا %1.9 و مانوێل نۆیەر %1.8 و هەروەها گۆرێتسکا %1.8ی دەنگەکانیان بەدەست هێنا.

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی پۆڵەندی وەرزی رابردوو توانی لە رکابەرییەکانی بۆندزلیگای ئەڵمانیا بە تۆمار کردنی 48 گۆڵ لە 40 یاریدا ناسناوی گۆڵکاری خولەکەش بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button