خولهکانی دیکە
دوو یاریزانی ئینگڵاند بەشداری یارییەکەی بەرامبەر چیک دەکەن
یاریگا–
دوای ئەوەی بەهۆی پێکان بەشداری دوو یاری سەرەتای هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 نەکرد، چاوەڕێ دەکرێت هێندەرسۆن و مەگوایەر بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر کۆماری چیک بەشداری بکەن.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، ئەو دوو یاریزانە بەهۆی پێکان دوو یاری رابردوویان بەشداریان نەکرد و ئێستاش لە پێکانەکەیان چاکبونەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیان لە دوایین یاری قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆ بەشداری بکەن، هەرچەندە ئەو دوو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە هیچ یارییەکیان نەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە گاریس ساوزگێت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵاند ئەستەمە بەهۆی کەرەنتین کردنی بین چیلوێل و ماسۆن ماونت بەشداری بەم دوو یاریزانە لە یاری ئەمشەو بەرامبەر کۆماری چیک بکات.