خوله‌کانی دیکە

لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی ئینگڵاند بڵاوکرایەوە

یاریگا
گاریس ساوزگێت، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگڵاند ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپای داهاتوو بانگهێشت کردووە.

هەژماری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ناوی ئەو 33 یاریزانەی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن گاریس ساوزگیت راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ یۆرۆی داهاتوو بانگهێشت کراون و بریاریشە پێش دەست پێکردنی پاڵەوانتیەکە لیستەکە بۆ 26 یاریزان کەم بکرێتەوە. ئالێکساندەر ئارنۆلد بەرگریکاریش کە پێکانی هەیە بانگهێشت کراوە.

هەڵبژاردەی ئینگڵاند کە کۆمەڵەی چوارەمی یۆرۆ2020 رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی کڕواتیا، کۆماری چیک و سکۆتلەندا دەبێتەوە و لە یەکەم یاریش رێکەوتی 13ـی مانگی داهاتوو لە یاریگای وێمبلی رووبەڕووی هەڵبژاردەی کڕواتیا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button