خولهکانی دیکە
دێ بروین لە یەکەم یاری یۆرۆ دوورخرایەوە
یاریگا-کێڤن دێ بروین بەشداری یەکەم یاری بەلجیکا ناکات لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا.
کێڤن لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەگەڵ چێڵسی ئازاری پێگەیشت و گومان هەبوو لە بەشداریکردنی، ئەمڕۆش بەفەرمی راگەیەندرا لەو یارییە بەشدارنابێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئاکسێل ویتزڵیش پێکانی هەیە.
یارییەکەی بەلجیکا و رووسیا سبەی ١٢-٦ کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.