ئه‌وروپائیتاڵیا

سەرۆکی ئینتەر میلان هۆکاری جیابونەوەی کۆنتی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا
دوای وازهێنانی ئانتۆنیۆ کۆنتی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، دەنگۆیەکی زۆر بڵاوبویەو کە گوایە ئەم یانەیە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دیاری دەبێت، بەڵام سەرۆکی یانەکە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و هۆکاری جیابونەوەی راهێنەری یانەکەشی ئاشکرا دەکات.

ستیڤ ژانگ خاوەنی یانەی ئیتاڵی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لاگازێتا دلۆ سپۆرت دەڵێت ” کۆنتی راهێنەرێکی زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە، بەڵام یانەکەمان بەهۆی بلاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروستبوونی قەیرانی دارایی نزیکەی دوو ملیار یۆرۆ زیانمان پێگەیشت، ئێمەش بریارماندا پێداچونەوە بە خەرجی و داهاتەکانمان بکەین و بریارماندا هاوینی داهاتوو هیچ یاریزانێک یاخود پارەیەکی زۆر لە بازاری گواستنەوە خەرج نەکەین، هەربۆیە کاتێک راهێنەرەکەمان ئەمەی زانی بریاریدا واز لە پۆستەکەی بێنێت”.

خاوەنە چینیەکەی ئینتەر میلان نەیشاردەوەش بەدەست هێنانی ناسناوی سێریائەی بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک بۆ ئەوان قورسە و بیانۆیەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە نزیکەی شەش یانەی دیکە هەن وەرزی داهاتوو رکابەری لەسەر ناسناوەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button