ئه‌وروپائیتاڵیا

” کریستیانۆ باشترین یاریزانی سێریائەی نیە ”

Yariga App

یاریگا
رۆسلان مالینۆڤێسکی، یاریزانی ئۆکراینی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ،یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆس باشترین یاریزانی سێریائەی ئیتاڵیا نیە.

یاریزانەکەی ئاتاڵانتا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی یوتیوبی وڵاتەکەی سەبارەت بە باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا دەڵێت ” سێریائەی کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانای تێدایە، ناتوانم بڵێم رۆناڵدۆ باشترینە، چونکە یاریزانی باشتریش هەن، بەڵام لە هەمان کاتدا نامەوێت لە تواناکانی کەم بکەمەوە و بێگومان یاریزانێکی خاوەن بەهرەیەکی زۆرە ”.

ئەو یاریزانەی ئاتالانتا لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی خانمە پیرەکە دەکات و پێیوایە ئەگەر دۆن باشترین یاریزانی سێریائەی بێت، ئەوا پێویست بوو سەرکردایەتی بەدەست هێنانی ناسناوەکەی بکردبایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button