ئیسپانیا
ئۆدیگارد دەگەڕێتەوە مەدرید
یاریگا-مارتن ئۆدیگارد رازییە بە گەڕانەوە بۆ مەدرید دوای رۆیشتنی زینەدین زیدان.
سەرەتا وا بڕیار بوو، ئۆدیگارد بەیەکجاری مەدرید جێبهێڵێت بەڵام دوای رۆیشتنی زیدان هاوکێشەکە گۆڕاوە.
بەگوێرەی رۆژنامەنووس خۆرخی کالابرێس ئۆدیگارد دەبێتە یەکەم هەوڵی یانەکە بۆ بەهێزکردنی تیمەکە بۆ وەرزی داهاتوو.
ئۆدیگارد شەش مانگی بە خواستن لە ئارسناڵ بەسەربرد و سەرنجی هەمووانی بۆلای خۆی راکێشا بەڵام تا ئێستا لەگەڵ یانە سەرەکییەکەی کە ریاڵ مەدریدە سەرکەوتوو نەبووە.