ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا یانەی داهاتووی ئەگوێرۆ ئاشكرا دەكات

یاریگا- 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یانەی داهاتووی سێرجیۆ ئەگوێرۆ ئاشكرا دەكات.

مانچێستەر سیتی لەسەر دەستی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەریان و دوای بەڕێكردنی وەرزێكی نایاب بوون بە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی.

پێشتر مان سیتی ڕایگەیاند سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەكە كۆتایی وەرز ڕیزەكانی سیتیزن جێدەهێڵێت.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە داهاتووی ئەگوێرۆ پیپ گواردیۆلا ووتی: ” دەمەوێت نهێنیەكتان بۆ ئاشكرا بكەم ، ئەو دەچێتە یانەی ناو دڵم بارسێلۆنا ، هەروەها شانبەشانی باشترین یاریزانی مێژوو یاری دەكات ، لیۆنێل میسی من دڵنیام ئەو چێژ وەردەگرێت و بارسێلۆناش لەگەڵ ئەو بەهێزترە”.

شایەنی باسە بارسێلۆنا تەنها بە بەدەستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا كۆتایی بەو وەرزە هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button