ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی داهاتووی رەحیم یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
رەحیم ستێرلینگ، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ماوە و چاوەڕێ دەکرێت ساڵانێکی زیاتریش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشكرای دەکات کارگێری ستیزن بەم دواییە داوای لە هێرشبەرەکەیان کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و ئەو یاریزانەش داواکەی پەسەند کردووە و چاوەڕێش دەکرێت گرێبەستە نوێیەکەی ئەم یاریزانە تاوەکو پێنج ساڵی دیکە بێت، واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2028 بێت.

ستێرلینگ لە ساڵی 2015 بەرامبەر 63 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپولەوە گواسترایەوە مان سیتی و لەگەڵ ئەو یانەیە تاوەکو ئێستا لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 290 یاری کردووە و 114 گۆڵ و 86 پاسی گۆڵ بەرهەمەکەی بووە.

Back to top button