ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ریال مەدرید دەیەوێت رەحیم بکاتە شوێنگرەوەی ئێمباپێ

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دوای شکستهێنانیان لە گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بە دوای شوێنگرەوەی ئەو یاریزانەدا دەگەڕێن و یەکێک لە ئامانجەکانیشیان رەحیم ستێرلینگ هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزیە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانە ئیسپانیەکە دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو هێرشبەرێک بۆ ریزەکانی زیاد بکات، بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت هێرشبەرە ناڕازییەکەی ستیزن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و، لەوانەیە ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو لە لالیگا یاری بکات.

رەحیم تاوەکو ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بۆیە کارگێری ریال مەدرید سەرەتا دەبێت یانەکەی رازی بکات، ئینجا لەگەڵ یاریزانە گفتوگۆ بکات.

Back to top button