ئه‌وروپائینگلتەرا

رەحیم بووەتە ئامانجی ئارسێناڵ

یاریگا
کارگێری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو، رەحیم ستێرلینگ هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ماڵپەری TeleFootball بڵاویکردەوە، کارگێری یانە لەندەنیەکە ئامادەکاری کردووە، بۆ ئەوەی دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی ستیزن بدات و، ئامادەن بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە، پارەیەکی باش پێشکەش یانەکەی شاری مانچێستەر بکەن.

ستێرلینگ ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی کەم یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی، دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button