یاریگا–
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا پێدەچێت ئەم هاوینە هیچ پشوویەکی نەبێت و دوای کۆتایی هاتنی خولی نێوخۆیی پەیوەندی بە هەڵبژاردەکانی وڵاتەکەیەوە دەکات.
رۆژنامەی لیکیپ ئاشکرای کردووە گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان، مانگێکی دیکە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری یۆرۆ دەکات، بریاریشە دوای کۆتایی هاتنی یۆرۆ بەشداری ئۆڵمپیک بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئەو یاریزانە بانگهێشتی لیستی سەرەتایی کردووە و چاوەڕێش دەکرێت ناوی لە لیستەکە بمێنێتەوە، بەڵام گەورەتری کێشەی ئەم یاریزانە ئەوەیە، ئەگەر هەڵبژاردەکەی بگاتە یاری کۆتایی یۆرۆ، دوای تەنها 11 رۆژ دەبێت بەشداری ئۆڵمپیک بکات.
ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بریارە مانگی حەوتی ئەمساڵ بکرێت، بەڵام دەنگۆیەکی بەهێز هەیە بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا جارێکی دیکە دوابخرێت.