یاریگا–
لیۆنێل میسی، سەرەرای ئەوەی کە کەمتر لە دوو مانگی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا کۆتایی دێت، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە یانەکەی جێبێڵێت.
رۆژنامەی لۆپاریزینی فەرەنسی زانیاری دەستکەتووە، سەرەرای ئەوەی کە هەفتەی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز بڵابویەوە کە بلاوگرانا بەم زووانە گرێبەستی گۆڵکاری مێژووی یانەکەی نوێدەکاتەوە و خودی ئەو یاریزانەش بریاریداوە لە یانەکەی بمێنێتەوە، بەڵام کارگێری یانە فەرەنسیەکە نایەوێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن و ئامادەن بەهەر نرخێک بێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە پاریس سانجێرمان لە مانەوە کلیان مباپێ گۆڵکاری لاوی یانەکەیان بێ هیوا بوونە، بۆیە دەیانەوێت میسی وەکو شوێنگرەوەی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.