ئه‌ڵمانیائه‌وروپافه‌ره‌نسا

مباپێ: پێکانەکەی لیڤاندۆڤسکی دڵخۆشکەرە بۆ ئێمە

Yariga App

یاریگا
کلیان مباپێ، گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دڵخۆش بە ئامادەنەبوونی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆلەندی یانەی بایرن میونشن لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی گووتی ” نامەوێت درۆتان لەگەڵ بکەم، لیڤا یاریزانێکی گەورەیە و بە تووشبوونی بە پێکان دڵخۆش نەبووم، بەڵام ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانە لە یاری چوون دڵخۆشی کردوین، چونکە باڤاریەکان بەبێ ئەم یاریزانە تۆزێک ئەرکیان قورستر دەبێت، هەرچەندە ئێمە زۆر بیر لەم بابەتە ناکەینەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەنەبوونی لەم یارییە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە ”.

هەردوو یانەی 7ـی ئەم مانگە واتە شەوی چوار شەممە لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کاتژمێر 10 بە کاتی هەولێر لە ئەڵمانیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button