یاریگا–
تیەری هێنری، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە دژی رەگەز پەرستی تا ماوەکەیەکی نادیار هیچ چاڵاکیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نابێت.
ئەستێرەکەی پێشووی کەڵەشێرەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” تا ئەو کاتەی رێگە چارەیەک بۆ دروشمەکانی رەگەز پەرستی نەدۆزرێتەوە هیچ چاڵاکیەکم لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نابێت، هیوادارم بەرپرسان بتوانن رێگە چارەیەک بۆ ئەم کێشانە بدۆزنەوە، هەروەک چۆن توانیان سیستەمی کۆپی رایت کۆنترۆل بکەن “.
ئەم پەیامەی هێنری دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو هاندەرانی یانەی مانچێستەر یونایتد بە توندی دروشمی رەگەز پەرستی لە دژی فرێد یاریزانی یانەکەیان بڵاودەکەنەوە.